بابردەڵە
دوشنبه, ۱۶ فروردين ۱۳۹۵، ۰۱:۵۲ ق.ظ
لە بە ر ئازاری ژینی نالە باری
دە ناڵێ بلبلی شە یدا بە زاری
بە سۆز و داخە وە دە یگوت فە قیرم
پە ڕوپۆم ھە ڵوەری، بێوادە پیرم
مەلێکی فێری دارستان و لێڕ بێ
قەفەز پیری دەکا باشووی لە زێڕ بێ
تەلار و سەرسەرا و کۆشک چ دێنێ
کە کۆیلە وەر ھەمی تێدا ھەڵێنێ
لە گەڵ کازیوە بۆی نەفڕم چڵاوچڵ
نەبینم گوڵ، چلۆن ێارام دەبێ دڵ؟!
چ خۆشە عیشق و سەرمەستی، چ خۆشە
چ تاڵە کۆیلە تی و دیلی، چ تاڵە
بە کەم بێ ژینی وا پڕ ئاە و ناڵە